بۆ چاوه‌كانی تۆ

به ساماڵی ته‌نگه‌ی شلدا ، کۆترێ له‌سه‌ما ده‌فڕێ
به‌و سه‌مایه ئه‌ی شه‌کره کچ ، دڵم باخێ له‌گوڵ ده‌گرێ
خۆ به‌له‌ره‌ی تازه لیمۆی ، باخی سه‌رسنگ ڕۆحم ده‌فڕێ
ده‌بم به‌دار لیمۆی شیعر ، به‌چوار لادا قه‌ڵه‌م ده‌فڕێ
چۆن هه‌ڵنه‌فڕێ گوڵه‌خاتوون ، هه‌ر گوڵێکت سه‌د به‌هاره
هه‌ر زه‌رده‌یه‌ک له‌تاقی لێو ، وه‌ک هه‌ڵاله‌ی تازه داره
هه‌موو گیانت به گوڵ بگرم ، له‌ڵاداشتی جوانیت که‌مه
هه‌موو گیانت له‌عه‌تر نێم ، له‌ڵاداشتی بۆنت که‌مه
له‌سپیده‌ی خۆت بڕوانه ، حاڵی ده‌بی چ شیرینی
وه‌ک وه‌نه‌وشه بۆ هه‌وێنی ، شیعر و ئه‌وین چ شیرینی
هه‌ر نێرگزه و بۆ نازی ڕێ ، سه‌ری سڵی نه‌وی ده‌کا
هه‌ر ڕوباره و بۆ هاژه‌ی سنگ ، سه‌ری شینی نه‌وی ده‌کا
ئیتر من چۆن ئه‌ی سێوه کچ ، له‌به‌رده‌متا به‌لاڵ نایه‌م
جه‌رگ و دڵم به‌کون ناچێ و ، به‌سه‌ر بورده‌ی شمشاڵ نایه‌م
وه‌ره ئه‌ی یار که‌مه‌ره شل ، به‌فووی عیشق بمژه‌نه تۆ
پیاڵه‌یه‌کم له‌باده‌ی تۆ ، ئه‌گه‌ر ده‌کرێ مه‌مڕێژه تۆ